بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد بەناوی «ئاوات میناپوور» کوڕی عەبدوڵا لەشاری شنۆ سەربەپارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆکارگەلی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.ناوبراو لەم حەوتەیەی بەرێدا خۆی هەڵواسیوە وگیانی لهدهست داوه.
جێگەی باسە زۆرینەی کوشتنەکان هۆکاری سەرەکییان ناڕوونە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆباری سایکۆلۆژی کۆمەڵگا،
کۆمەڵگای کوردستان بووە بەگۆڕەپانی کارەسات ودیاردەی نەگونجاو کە هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانە کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەمنی کردن وداپڵۆسینی کۆمەڵگا، هەژاری ونەداری وبێکاری، گەشەی مادە هۆشبەرەکان، بەرجەستەبوونەوەی مەودای چینایەتی، وایکردووە کەکۆمەڵێکی بەرچاو لەخەڵک تووشی بێ هیوایی وخەمۆکی ودڵەڕاوکێ بوون، کەجگە لەخۆکوشتنەکان جەڵدەی مێشک ودڵیش ڕووی لەهەڵکشان کردووە، ئەویش لەنێو تاقمی هەژار ودەست کورت کەزۆرینەی کۆمەڵگا پێک دێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان