بانه؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووکان، دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سامان محەممەدزادە “تەمەن ٢٩ ساڵە لە ناوچەی سنووریی “هەنگەژاڵە “سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار بوو.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو بە چەکی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و لە بەشی دەست، ئەنیشک ، قۆڵ و ڕانی بریندار کراوە.

شایانی باسە، کۆڵبەری بریندار کراو بۆ ساڕێژ کردنی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوووبی شاری بانە ڕاگوێزرا.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: