ژمارەی دەستبەسەر کراوانی شنۆ زیادیکرد بۆ پێنج کەس

ک.م.م.ک:

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی تر بە ناسنامەی “حەکیم میرزایی “خەڵکی گوندی بێمزەرەتی سەر بە شاری شنۆ بە بێ پێشکەش کردنی حووکمی دادگا له لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێسترا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە، هاوکات هاووڵاتییەکی تری خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ئەنوەر “پەیغامی “و ٣ هاووڵاتی تریش کە هەموویان خەڵکی گوندی بێمزەرەتی سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئارەش پیری تەمەن ٢٠ ساڵە کوڕی محەممەد “هیوا میرزایی ٢٣ ساڵە کوڕی عەبدوڕەحمان و زاهیر مرادی٢٤ ساڵە “لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوون.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *