ک.م.م.ک:
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ کەس بە ناوەکانی “ئارەش پیری، هیوا میرزایی و زاهیر مرادی ” هەرسێکیان خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران دەسبەسەرکران.
بە پێی زانیاری گەییشتو، “ئارش پیری تەمەن ٢٠ ساڵە، کوڕی محەممەد، هیوا میرزایی، تەمەن ٢٣ ساڵە کوڕی عەبدوڕەحمان و زاهیر مرادی تەمەن ٢٣ساڵە کوڕی خدر دانیشتوی گوندی بێمجورتی(بێمزەرەتی )سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران دەسبەسەرکران.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ پێشان دانی حوکمی دادگا ئەو ٣ هاووڵاتیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون.
لێپرسین و به دواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ وەدەستهێنانی زانیاریی لە چارەنووسیان بێ ئەنجام بووە، و دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
پێویستە لەم پێوەندییەدا دان بەوەدا بنرێت که هۆی دەسبەسەرکرانیان و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو ٣ هاووڵاتییە ڕوون نەکراوە تەوە.
ئەو لە کاتێکدایە کە بە پێی یاساکانی ئێران، کەسی دەسبەسەرکراو لە کاتی دەسبەسەرکردنی و یان به زۆرترین کات لە ٢٤ کاتژمێر دا دەبێت تۆمەتەکە ڕوون بکرێتەوە.
ع . ر


