گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە

ک.م.م.ک:

شەممە٢٢ی گولاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پیرۆت تسبناک خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ، پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی پیرووت تابناک ـ یان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگواستبوو.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە پیرووت تابناک لە ماوەی دەسبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: