ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، شاپوور مورادی هاوڵاتی خەڵکی تەنگیسەر، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، شاپوور مورادی لە ماوەی دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات، لە مافی هەبوونی پارێزەر و پێوەندی بە بنەماڵەوە بێبەری بووە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە شوێنی کارەکەی هەڵکەوتە لە شەقامی غەفووری سنە لە لایەن هێزە جل مەدەنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر و بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران لێپرسینەوەی لێکرا.
ق.ش