پیاوێکی خەڵکی سەقز خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی” عەلی مەجید پوور”لە رێگای خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەسێکی نزیک لە ئەو هاووڵاتیە گیان لە دەست دراوە ووتی: ناوبراو تەمەنی لە دەوروبەری ٥٠ ساڵی دابووە و دانیشتووی گەڕەکی حاجیاوای سەقز، کۆڵانی کیمیای ژمارە ٨ بووە کە لە ماڵی خۆی؛ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند نیزیکەی ٢ مانگ لەمەوبەر هاوژینەکەشی هەر لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنابوو .

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *