هەیئەتی پارڵمانی ئەوروپا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشت و بر و هێرشەکانی حکومەتی تورکیا لە باکووری کوردستان سەردانی باکووری کوردستانی کرد و دەخوازێ لەم بارەوە نەتیجەی لێکۆڵینەوەکەی بڵاو کاتەوە. ئەو گرووپە لە پارلمانتارانی پارلمانی ئەوروپا دەچێتە باژێری سوور لە پارێزگایی ئامەد.
کەتی پیری لێکۆلەری پارلمانی ئەوروپا لە بەشی تورکیا، نیرۆ پنالۆر راوێژکاری کۆمیسیۆنی دەرەوەی پارلمانی ئەوروپا لە پێوەندی لە گەڵ تورکیا، یورگێن سیلی راوێژکاری فڕاکسیۆنی سوسیالیستەکان لە پێوەندی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو حاڵەتە شەرەی باکووری کوردستان، گەشتیان کرد بۆ ئامەد پایەتەختی کوردستان.
گوڵتان کەشناک و فیرات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد پێشوازیان لەو تیمەی پارلمانی ئەوروپا کرد.
ئەو تیمە چوونە باژێری سوور کە مەوەی یەک حەفتەیە لە ژێر شەر وحکومەت نیزامی تورکیایە.
گوڵتان کەشناک و فیرات ئانلی لە بارەی ئەو هێرشەی حکومەتی تورکیا و بارودۆخی قەدەخەی نیزامی زانیاریان گەیاندە ئەو تیمە.