بە پێ زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی یەکشەممه ۲۸ ئاگۆست کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی «مەجید فاروقی فنکی » لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوری سڵماس ، بە بەهانەی قاچاغی شتومەک دراوەتە بەر فیشەک و بە گرانی بریندار كرا.
هاوکات رۆژی شەممه ۲۷ ئاگۆست واتا دوێنی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی هەرێمی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “لەزگین شەعبانی ” لە بەرزاییەکانی داڵانپەر لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئێسلامییهوە دراوەتە بەر دەسترێژی فیشەک و گیانی لە دەست داوە. هاوکاتیش چەند کۆڵبەری دیکەشی لە گەڵ بووە کە بە گرانی بریندارن. جێگای ئاماژەیە کە لەزگین شەعبانی خێزاندارە و سێ مندالی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان