سنه; هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی” پاڵنگان “سەر بە شاری کامیاران بە ناسنامەی “داریووش مێهدی زادە “کوڕی نەسروڵڵا خێزان دار و باوکی منداڵێک بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ناوبراو پاش ٦٨ رۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری سنە بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کوڕت تا تەواو بوونی
لێپێچینەوەی دادگا ئازاد کرا.
جێگای باسە کە، داریووش مێهدی زادە لە هەموو کاتی دەسبەسەر بوونی دا لە هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ئەو سال دا بە بی نواندنی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا بوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکرانو تۆمەتی پاڵنراو دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *