هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو پەناخوازی کورد نییە

ک.م.م.ک:

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو پەنابەری کورد لە تورکیاوە بۆ ئێران دیپۆرت کراون و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاوڵاتیانە نییە.
بەپێی راپۆرتەکان، دوو پەنابەری کورد بە ناوی سیروان حسێنی 25 ساڵە،خەڵکی سەقز و کاوە محەمەدی 31 ساڵە و خەڵکی سنە، دوای جێهێشتنی تورکیا بۆ پەنابەرێتی لە یەکێک لە وڵاتانی ئووروپا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراون و دیپۆرتی ئێران کراون.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخی ئەم دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *