سنە; چالاکێک ژینگەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە 16ی گەلاویژی 2722ی کوردی، بەپێی ئەو زانییارییەکانی کە گەیشتووە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکوانێکی ژینگەیی بە ناوی ئارام ئەفزەلی، خەڵکی گوندی دانیکێشی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو چالاکوانە ژینگەیە کاتێک لە شیرازەوە گەڕایەوە لە نزیک بنکەی گۆڕینی پلاکی ماشێن لە سنە دەسبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژە پێکردنە، کە ئارآم ئەفزەلی دوای هەفتەیەک دەسبەسەرکردن، لە بارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیڕانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *