دوابەدوایی هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان، حکومەتی تورکیا لە گوندی بەئر ئەلکووسا لە هەرێمی کانی دڵ (جەرابولس)، کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و تێیدا ًبە دەیان کەس ژیانیان لەدەست داوە و کۆمەڵکووژ کراون، جێی ئاماەژیە گوندەکەش بەتەواوی وێران کراوە.
گوندی بەئر ئەلکووسا دەکەوێتە ١٣ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژئاوای شاری کانی دڵ (جەرابلوس)، ئەمرۆ لەلایەن فرۆکە ، تانک و ڕۆکێتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە یەک کاتدا کراوەتە ئامانجی بۆردومانی سەخت و دەوترێت هەموو دانیشتووانی ئەو گوندە گیانیان لەدەست داوە.
جێی ئاماژەیە کە دوایی ئازاد کردنی هەرێمی مابوک(مەنبیج) ، دەوڵەتی تورکیا کە پێشتر بە کەڵک گرتن لە داعش ، جبهەالنصرە و گروپە تیرۆریستیەکانی تر هەوڵی دژایەتی گەلی کوردستانی دەدا، ئەم جار راستەوخۆ هێزەکانی ڕەوانەی رۆژئاوایی کوردستان کردوە و دەخوازێ پێشوەچوونەکانی گەلی کوردستان ڕاگرێت و پێداگری لە سیاسەتی چەوت و داگیرکاری دەکات.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەپێی یاسا و نەریتی پەسەندکراویی ناونەتەویی ، ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورکیا دەچێتە خانەی داگیرکاری و بە ئاشکرا پێشێلکاری سەروەری رۆژئاوایی کوردستانه، پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی جیهان کردەوەکانی تورکیا مەحکوم کەن و هێرش و داگیرکەریەکانی ئەو وڵاتە ڕاگرن.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان