ک.م.م.ک:
سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناو و ناسناوی” نەوید کۆهنەپۆشی”تەمەن ٣١ساڵان خەڵکی گوندی”رەشەدێ” سەر بە شاری مەریوان چالاکوانی ژینگەیی, لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت، و دەسبەسەرکرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەو هاووڵاتیە لە پاش دەسبەسەرکردنی بە تەلەفۆن بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری سنندج(سنە)دەسبەسەرە.
شایانی باسە کە نەوید کۆهنەپۆشی مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران “لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ پێشان دانی حوکمی دادگا، دەسبەسەر کرا بوو.
ولە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری تۆمەتی پاڵنراو دژی ناوبراو هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.
ع . ر