سەقز: بانگکردنی دوو هاوڵاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران

ک.م.م.ک:
دووشەمە 10ی گولانی 2722ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “سەلام شەریف زادە” و “هێمن شەریف زادە”، خەڵکی شاری سەقز، بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە و لێپرسینەوەیان لێکرا.

جێی باسە کە ئەو دوو هاوڵاتیه دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوه به تۆمەتی سیاسی، بە بەڵێننامەی نووسراو ئازادکراون.
تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: