هاوڵاتیک لە سنە دوای سێ حەوتوو دەستبەسەری ئازاد دەکرێت و دیسان دەستبەسەریش دەکرێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۹ۍ گەلاوێژ بێهنام پەناهی کوڕی حوسەین لە گەڕانەوەی دا لە باشوری کوردستان لەلایە هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت .

بەپێی هەواڵەکە ناو براو لە دوای ۲۱ ڕۆژ دەستبەسەری و بێ سەرو شوێنی لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕۆژی ۳۰ گەلاوێژ ئازادی دەکەن بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر ۳۱ی گەلاوێژ بێهنام پەناهی بۆ جارێکیتر لە لایە هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر دەکرێتەوە.

شایانی باسە کەس و کاری پەناهی جێگەی ئەشکەنجە و ئازا و ئەزیەتیان بە جەستەی ڕۆڵە کەیانەوە بینیوە و گوتراوە تاکە تۆمەتێکیش کە خراوەتە ئەستۆی بێهنام سەفەر بۆ باشووری کوردستان بوە،  هەرچەن بە پاسپۆرت و لە سنووری فەرمیشەوە  ئاو دیو بوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان