ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، بە بێ هۆشداری پێشوەختە، تەقەیان لە ماشێنی هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان ڕاشدی مەنێش خەڵکی گوندی قوڵقوڵە سەر بە مەریوان کرد.
بەپێی ڕاپۆڕتەکە، ناوبراو لە بازگەی ڕێگەی خوڕەماوا کەوتۆتەبەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، کە بەو هۆیەوە دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو گیانی خۆیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، مەهدی و مەتین ڕاشدی مەنێش دوو منداڵی گیان بەخت کردووی ئەم پەلامارە بوون و هەروەها دۆخی تەندرووستی ڕەحمان ڕاشدی مەنێش و هاوژینەکەی هۆما ناجێگیرە.
جێی بیرهێنانەوەیە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و هۆکاری تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، لە ماشێنی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش