ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتەکان، بریاری دەستبەسەرکردنی کاتی یوسف ڕەحمانی، خەڵکی گوندی خۆرشت- ی سەربە شنۆ، بۆ ماوەی 15 ڕۆژی دیکە لە گرتووخانەی ئێران لە ورمێ درێژکراوەتەوە.
جێی ئاماژەیه که ناوبراو، له ڕێکەوتی 23ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراوە و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەتەوه بۆ گرتووخانەی ئێران لە شاری ورمێ.
سەرەڕای ئەوەی لە دۆخی تەندروستی دەروونیی خراپدایە، ئەو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س


