چوار کۆڵبەر برینداربوون

ک.م.م.ک:
هەینی 7ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەسەرباییەکانی ئێران بەخەستی برینداربووون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی هەر چوار کۆڵبەرەکە، دلاوەر فەرامەرزی، سەعید مێهرانی، نیما حەیدەری و عەبدولسەلام فەتاحی زادە، کە هەموویان خەڵکی جوانڕۆن، ڕاگەیەندراوە.

جێی باسە ئەو چوار کۆڵبەرە لە قاچ و پشت و دەمو چاودا بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *