چوار گەنج دوای بانگکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە 6ی گەلاوێژی 2722ی کوردی،

 چوار هاوڵاتیی خەڵکی گوندی باب خالیدئاوای سەر بە شاری شنۆ، کە سێ گەنجیشیان تێدایە، دوای ئەوەی بانگکران بۆ ئیدارەیئیتلاعاتی سوپای کۆماری ئێسلامی لەو شارە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوی ناوبراوەکان بەم شێوەی خوارەوەیە، حەسیب حەسەنزادە 18 ساڵە کوڕی ڕەحمان، سامان حەسەنزادە 17 ساڵکوڕی مستەفا، زانیار حەسەنزادە 16 ساڵە کوڕی ئیسماعیل و پێشەوا شاداب کوڕی جەعفەر.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ چارەنووسی ئەم چوار هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *