لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “هیوا ئەحمەدی” خەڵکی گوندی بێساران و “پەیام یەزدانی” خەڵکی گوندی “سەروماڵ” سەر بە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە سێدارە دران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی کوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست حوکمی سێداره‌یان بۆ سه‌ر دراوه‌.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی ٧٢ ساڵە بە ناسنامەی “عەبدوڵڵا ڕەحیمی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە سێدارە درا.

شایانی باسه هەواڵی له سێدارەدانی ئەم سێ بەندكراوه له لایەن میدیا فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامییەوه ڕانەگەیێندراوە .

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *