کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی شێرکۆ چاوشین کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی قرچک سەر بە شاری سەردەشت بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرا لە سنووری سەرتەزێن گیانی خۆی لە دەست داوە
بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نێزیکەوە کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامی ئەو تەقەیەی هێزە چەکدارەکانی ئێران شێرکۆ چاوشین کوژرا.
شیاوی باسە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دو مناڵ بوە.

ب.ا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *