سنە؛جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ژنێکی زیندانی کراو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ژنێکی زیندانی بەناونیشانی سوهەیلا عابدی ٣٣ساڵ تەمەن و خەڵکی بیجاڕ لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە جێبەجێکرا.

شیاوی باسە، سوهەیلا عابدی تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوژینی خۆی لە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٤ی کوردی، بەهۆی گرفی خاوخێزییەوە و لە لایەن دادگای سزاکانی ئێران لە سنە بە کوشتنەوە مەحکوو
کرابوو.

شیاوی باسە، سەهەیلا عابدی یەک لە قوربانیانی زوو بە مێرددان بووە کە ١٠ ساڵی بەرێ واتە لە تەمەنی ١٥ساڵان هاوسەرگیری پێک هێنابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *