ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی مەهاباد بەناونیشانی “خالید فەرەیدوونی” پاش ٢٢ ساڵ زیندان، ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی محاربەی بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسە کە خالید فەرەیدوونی ١٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٠٠ی کوردی، لە گەڵ کەسێکی دیکە بەناونیشانی عومەر فەقاێ پوور، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران دەستبەسەر دەستبەسەر و بەتۆمەتی محاربە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا و پێنج ساڵ دواتر ٢٧٠٥ی کوردی، سزاکەیان بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
جێی سەرنجە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٠٧ی کوردی، ئەم دوو زیندانییە سیاسییە، پاش دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە دۆسیەکەیان بۆ زیندانی ناوەندی شاری کەرەج دوور خرانەوە و دواتر ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧١٧ی کوردی، ڕەوانەی زیندانی ئێران لەڤورمێ کرابوونەوە.
جێی ئاماژەیە کە خالید فەرەیدوونی دوایی دەرچوونی لێخۆشبوونی گشتی لە زیندانی ئێران لەجورمێ ئازاد کرا بەڵام هاوڕێ کەی هێشتا لە زیندان ماوەتەوە.
ق.ش


