ک.م.م.ک:
سێ شەممە ٤ـی گەلاوێژی ٢٧٢٢ـی کوردی، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناو رێبوار عبداللهی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دووساڵ زیندانی تەعزیری برسەردا سەپا.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبرا لە لقی یەکەمی دادکای ئینقلابی ئێرانەوە لە سنە و بە دادوەری، دادوەر سەعیدی بەو ماوەیە سزا دراوە.
شایەنی باسە، رێبوار عبداللهی رێکەوتی ١٠ رێبەندانی ٢٧٢١ لەکاتی هاتنە دەرەوە لە ماڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەستبەسەر کراو دواتر لە ١٨ رەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە با شێوەی کاتی ئازاد کرا.
رێبوار عبداللهی ئەندامی پێشووی ناوەندی هاوئاهەنگی بۆ پەرەپێدانی رێخراوگەلی کرێکاری بووە.
ئەم چالاکەکرێکارییە پێشترلە ساڵی ٢٧١٤ جارێکیتر دەستبەسەر کراو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە یەکساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.
م.ە
- دێواندەرە: سێ مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکران
- ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی پاش ٢٢ساڵ زیندان