ک.م.م.ک:
سێشەممە 4ی گەلاوێژی 2722 کوردی، هاوڵاتیەک بە ناو و نیشانی “لوقمان گرامی” خەڵکی گوندی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەییشتو، هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە ڕێی تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ناوبراویان کردوەو و دوای دەسبەسەری ناوبراو لەشاری مەریوان ماڵەکەشیان پشکنیوە.
بە پێی هەواڵی گەییشتو، لە کاتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بێحوورمەتی و بێڕێزییان بە بنەماڵەی کردوە.
شایانی باسە کە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و دۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نیە.
گ.ب