شنۆ؛ دوو هاوڵاتی بە بارمتە لە زیندانەوە ئازادکران

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 2ی گەلاوێژی 2722ی کوردی،
دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی موحسێن عەزیزی و خۆشناو عەینی، هەریەک بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی تا قۆناغەکانیی دادگایی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ئازاد کران.
شایان باسه کە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی 30ی ئەو مانگە پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گوازرانەتەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شنۆ.

ناوبراوەکان لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرا بوون.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو دوو هاوڵاتییەیە کراون، لەبەر دەست نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *