شنۆ؛ نادیاربوونی چارەنووسی دەسبەسەرکراوێک


ک.م.م.ک

یەکشەمە 2ی گەلاوێژی 2722ی کوردی،
هاوڵاتییەک خەڵکی گوندی خۆرشت-ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی یووسف ڕەحمانی، که لە یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە ورمێ دەسبەسەرە، لەمەڕ چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ناوبراو چوارشەممە 22ی پووشپەڕ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازرابووە گرتووخانەی ئەو ووڵاتە لە ورمێ.

بەپێ زانییارییەکان،یووسف ڕەحمانی،
لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *