ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ ی ٢٧٢٢ی کوردی ، کەسێکی کۆلبەر بە ناوی مێهدی خادەم مەسجێد، خەڵکی گوندی سپی کمرە(سفید کمرە)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری ڕژێمی ئێران لە کەرتی سنووری بانە (مەرزی برویشکانی) بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە چەکدارە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆڵبەری ناوبراو کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە باوبراو بەمەبەستی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە وتەی یەكێك لە كەسوكارەکانی كۆڵبەرەکە، بەهۆی سەختی برینەكانی و تێكچوونی باری تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز دەكرێت.
ک.ح