ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی کوردی بەندکراو لە زیندانی یەزد بەناونیشانی ئەمیر ئوجاقی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکاری حوکمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەمیر ئوجاقی پێشووتر لە شاری مێهریز سەر بە شاری یەزد بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم زیندانییە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی یەزد لە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، هەواڵی بڵاوبردبوویەوە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە لایەن بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ڕاگەیاندنی ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش