ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی موحسین عەزیزی کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی شاری شنۆ، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی حکوومەتی لە شاری شنۆ گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە شوێنە دەستبەسەرکردنەکانی ئەمنی لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئەم هاووڵاتییە رێگەی پێنەدرابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و هاوکات لە هەبوونی پارێزەر بێبەشکرا بوو.
تا ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح