خۆکوشتنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری کووهدەشت

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١، لاوێک بە ناسنامەی “عەلی محەممەد قەلەندەری” تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “بلوان” لە ناحیەکانی شاری کۆهدەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان، کۆتایی بە ژیانی هێنا بە خواردنی حەبی برنج.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی ئەم گەنجە نییە.

پێویستە بگوترێ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند کچ و کوڕێکی گەنج لە ڕۆژهەڵاتی خۆیان کوشت و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *