مەهاباد؛ دوو دەسبەسەرکراو پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان گوازرانەوە بۆ زیندان

ک.م.م.ک
سێشەممە 28ی پووشپەڕی2722ی کوردی، دوو هاوڵاتیی بە ناسنامەی “دیار عەباسی” و”ڕەحمەت ئابجامە” خێزاندار و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، گوازرانەوە بۆ زیندان.

شایانی باسە دیار عەباسی کە پێشتر ئەندامی یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران بووە و دواتر گەڕابوویەوە بۆ ئێران، لە ڕێکەوتی 24ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەر وەها لە ڕێکەوتی١ی پووشپەڕ، ڕەحمەت ئابجامە، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو ووڵاتەوە لە گۆڕەپانی “ئیستقلال”ی مەهاباد دەسبەسەر و پاش دەسبەسەرکردنی، هێزەکانی ناوبراو هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبرایان لەگەڵ خۆیان بردبوون.

جێگای باسه کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێز و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان” بێبەری کرابوون.ـ
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ‌ئاراستەی دیار عەباسی و ڕەحمەت ئابجامە کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *