سلایدەرمین

قوربانی تەقینەوەی مین لە ورمێ نەشتەرگەری بۆ کرا

ک.م.م.ک:
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مریەم عەزیزوەند خەڵکی گوندی کوڕانـەی دەڤەری سۆمابرادۆستی پارێزگای ورمێ کە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ نەشتەرگەری بۆ کرا و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

شایانی باسە کە ڕۆژی سیشەممە 21ی پووشپەڕ، مریەم عەزیزوەند و کچەکەی ڕووناهی خودایی، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار ببوون.

لەم رووداوە دا، مریەم لە دەست و دەم و چاوی دا بە سەختی بریندار بووە.
هەر ووها رۆناهی خودایی کچی ئەو ژنە کە لە ڕووداوەکە دا بریندار ببوو، پاش تەواوبوونی چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەوه نێردراوە بۆ ماڵەوە.
ع.س

Related posts

دێهدەشت؛ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ١٢ هاوڵاتی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون

Rahim Kholafai

سەعید شیرزاد چالاکی مافی منداڵان و براکەی دەستگیرکران

خوڕەماوا؛ گیان لە دەستدانی گەنجێک لە کاتی لێپرسینەوە لە ئیدارەی زانیاری(ئاگاهی)

Bilal Enferadi

Leave a Comment