دوایین دانیشتنی بەرگری لە ١٥ چالاکی سەندیکای دەستبەسەركراو بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک.:

شەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١، کۆبوونەوەی دوایین بەرگری لە ١٥ چالاکی سەندیکای مامۆستایان بە ناوەکانی فاتمە زەندکەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، ڕەزا مورادی، غەياس نعمەتی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ئەوانی دیکە بەڕێوەچوو

چالاکوانانی سەندیکا کە ناویان بەو شێوەيە:
ڕەزا تەهماسەبی، سادق کەنعانی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری، کوورش عێزەتى، ڕزگار حەیدەری، موختار ئەسەدی، ئارام ئیبراهیمی، بێهزاد قەوامی و شەهریار نادری، لە لقی ٢ی دادگاى داواکاری گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بەڕێوەچوو .

بە گوێرەی راپۆرتی ئەم کۆبوونەوەیە، ئەم 15 چالاکە سەندیکایە لەگەڵ پارێزەرەکانیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە ڕژیم” بەرگرییان لە خۆیان کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چالاکانی سەندیکای ئاماژەپێکراو پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتی نەتەوەیی مامۆستایان و خانەنشینانی فەرهەنگی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون و تا کۆتایی هاتنی قۆناخى لێكۆڵينەوەكتن بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *