ک.م.م.ک:
شەممە٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی “تاهیر کەتانی” و “ئەمیر بابولی” خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە دەست نەکەوتووە.
بە پێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایت ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
ق.ش