ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موعین ئەبووبەکری کوڕی محەممەد خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە دۆخی منداڵەکەیان دەست نەکەوتووە و هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە هەرچەشنە وڵامێکی ڕوون بواردووە.
جێی سەرنجە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەریان کردووە.
ق.ش