تەقینەوەی مین دەبێتە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی


ک.م.م.ک:

سێشەممە 21ی پووشپەری 2722ی کوردی، دوو هاوڵاتیی بە ناسنامەی مەریەم و رۆناهی خودایی ،خەڵکی گوندی کورانەی دەڤەری سۆمابرادۆستی سەر بە پارێزگای ورمێ بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقەوە بەجێماون، بە خەستی بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، لەڕووداوەکەدا، مەریەم دەست و ڕوخساری تێکچووە و دۆخی گشتیشی ناڵەبارە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: “مینەکە لە ماڵی ئەو هاوڵاتیانەدا تەقیوەتەوە، کە پێشتر لەلایەن ئەندامێکی ئەو بنەماڵەوە لە ناو سرووشت دا دۆزراوەتەوە و لەگەڵ خۆی بردویەتی ماڵەوە.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاوڵاتییەیە گوازرانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خۆمەینی لە شاری ورمێ، بۆ چارەسەری پزیشکی.

جێگای ئاماژەیە، کە حکوومەتی ئێران لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مینیان چاندووە و هەموو ساڵێک تەقینەوەی ئەو مینانە سەدان هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت و برینداری دەکات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *