دەستبەسەری٤ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شنۆ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی:
١. فەرهەنگ کەرامەت(ئالانی) ٢٧ساڵ تەمەن، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شار شنۆ
٢. مەلا محەممەد تەهازادە ئیمامی جەماعەت( پێش نوێژ) ی پێڕەوی ئایینزای سوننەی گوندت بێمزەڕەتەی شنۆ
٣. عەبدولڕەحمان سادقی موختاری( دێهیار) گوندی بێمزەڕەتە
٤. فەرعان ئیبراهیمی ئەندامی شۆرای گوندی بێمزەڕەتە، لە لایە. هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە نەزانراون.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری فەرهەنگ کەرامەت بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و هاوکات پشکنینی ماڵەکەی بووە.

جێی سەرنجە کە دەستبەسەری مامۆستا تەها زادە، سادقی و ئیبراهیمت لە پێوەندی لە گەڵ بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە بڵیندگۆی مزگەوتی گوندی بێمزەڕەتەوە بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *