شنۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی خۆشناو عەینی تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە بێ نواندنی هیچ حوکمێکی قەزایی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و ڕەوشی ناوبراو، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی، بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *