ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی پەیمان سەڵەواتی خەڵکی گوندی سەڵوات ئاوا و نیشتەجێی شاری سنە، پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە سنە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
جێی بیرهێنانەوەیە ڕۆژی دووشەممە چواری پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بە هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
ق.ش