خۆکوژی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ و مێرمناڵێکی ١٤ ساڵ تەمەن لە پارێزگای ورمێ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، گەنجێکی ٢٠ ساڵ تەمەن بەناونیشانی سیاوەش مەیهەن پوور کوڕی ئەمیر خەڵکی گوندی ڕەحیم خان سەر بە شاری بۆکان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

لە هەوڵێکی تردا کە لەم ڕۆژانە ئاشکرا بووە مێرمنداڵێکی ١٤ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی ژووبین عەبدوڵڵاهی کوڕی فایەق عەبدوڵڵاهی و ژیلا شوکری خەڵکی تیکاب، ڕێکەوتی سەرەتاکانی جۆزەردان پەتی بۆخۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵەیش نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *