دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەید سالار سەید ڕەحیمی کوڕی سەید عەبدوڵڵا و حەسەن ماملێ ئازەر، خەڵکی گوندی گامێش گوڵی سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە: ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان دەرنەکەوتووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانی ئەم هاوڵاتییانی ئاشکراوە نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *