٣٠سەر ئەسپی کاسبکاران لە پیرانشار دەستیان بەسەردا گیرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ ٢٧٢٢ی کوردی، لە گوندی قەبری حوسێن سەر بە شاری پیرانشار، هێزە ئینتزامییەکان بە هاریکاری هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستیان بەسەر نێزیکی ٣٠سەر ئەسپی کاسبکاراندا گرت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دادستێنی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو ٣٠سەر ئەسپەی دەرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە ئەمەیشی خستەڕوو، کە ئەو هێزانە جگە لە دەستبەسەرداگرنی ئاژەڵەکان، نێزیک بە ٧ تەوێڵەی کاسبکارانیان پلۆمپ کردووە و هەڕەشەیان لە خاوەنی ئەسپەکان کردووە لە ئەگەری بەدواداچوون بۆ ئەسپەکانیان، ڕووبەڕووی دەستبەسەری و یاسا دەبنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *