ڕاگواستنی ڕەحمەت ئابجامە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەحمەت ئابجامە هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد کە ڕێکەوتی یەکی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، پاش دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە، هێزە ئەمنییەکان، وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی تایبەتیدا گرتووە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانی ئە
هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: