مەهاباد؛ دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەکی بەساڵاچوو لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتیەوە

ک.م.م.ک:
سێشەممە 7ی پووشپەری 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی سلێمان سالک تەمەن 69 ساڵ، خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووە، ناوبراو لەسەر ڕێگای لە پیرانشار- مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی هیچ فەرمانێکی دادوەری دەسبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەوڵ و بەدواچوونی بنەماڵە بۆ زانینی بارودۆخی سلێمان سالک لەدەزگا ئەمنییەکانی ئێران لەپیرانشار بێ ئەنجام ماوە و لەو بارەوە وەڵامی تێروتەسەڵیان وەرنەگرتووە.

جێگای باسە کە، تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *