ورمێ؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەکی شنۆیی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناونیشانی موحسین عەزیزی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە و ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵی ئاشکرا نەکراون.

شیاوی باسە کە، تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دۆخی کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە و پاش دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەو تەنانەت پێوەندی تێلەفوونیش لە گەڵیان بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *