پیاوێکی 65 ساڵ لە شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
شەممە 4ی پووشپەری 2722ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ئیسماییل ڕەسووڵیان تەمەن 65 ساڵە، هەوڵی خۆکوشتن داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بەپێی ئامارێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ژمارەی خۆکوشتنەکان ڕوو لە زیادبوون بوون و بەشێکی زۆریان منداڵ بوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خوکوژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: