سلایدەرهەواڵەکان

سێ ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئازاد کران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، غەیاس نێعمەتی، بێهزاد قەوامی و ڕەزا تەهماسبی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سنە و کەلاتڕەزان لە دەستبەسەری ئازاد کران.

شیاوی باسە کە، غەیاس نێعمەتی و بێهزاد قەوامی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی مامۆستایان لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، ڕەزا تەهماسبی ـش ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئازادی ئەم مامۆستایانە لە کاتێکدایە کە هەنووکە چەندد مامۆستای دیکە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕاگیراون.

ق.ش

Related posts

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری

Bilal Enferadi

ورمێ؛ تووشبوونی زیاتر لە ۱۰۰ کەس بە وایرۆسی کوید ۱۹ و دۆخی ناجێگیری دوو زیندانی سیاسی

ژینا (مەهسا) ئەمینی دڵی لە لێدان وەستا

Leave a Comment