سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران زۆر زیادی کردووە

ک.م.م.ک:
لە درێژەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نیدا ئەلنەشیف، جێگری کۆمیساری مافی مرۆڤ، بە تایبەتی دڵگرانی خۆی لە زیادبوونی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، لەوانەشە لە پەیوەندی بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەربڕیوە.

بەپێی ئەو ڕێکخراوە، لە وڵای ئێران ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا 310 کەس و زیاتر لە کۆی 206 لەسێدارەدراوەکانن کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بووە و دەڵێت لە هەمان کاتدا لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا مافی دەسپێگەیشتنن بە دادگاییەک دادپەروەرانە جێبەجێ نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئانتۆنیۆ گۆترێش بۆ ئەنجومەنەکە، لە دۆسیەی حەیدەرقوربانی کە پەیوەندی بە کوشتنی سێ کەسی پەیوەست بە هێزی بەسیجەوە هەبووە، و ناوبراو لەبنەڕەت دا ئەو تۆمەتە رەتی کردووە، “کاتێکدا لەسێدارە دراوە لە کەیسەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە لێکۆڵینەوە لەسەر دەکرێت”.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە بەکتاش ئابتینش کراوە، کە بەپێی راپۆرتەکان لە زینداندا تووشی ویرووسی کرۆنا بووە و گیانی لەدەستداوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ڕێژەی زۆری مردنەکان لە ماوەی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردندا، لە کرتووخانەکانی ئێران،لە ئەنجامی خراپ مامەڵەکردن بەرپرسەکان و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە کاتی گونجاو دا، نیگەرانی جدین.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *